بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کەتیبەکانی کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کەتیبەکانی کوردستان
(بە عەرەبی: تنظيم القاعدة الكتائب الكردية‎)
بەشدار لە جەنگی عێراق و جەنگی جیھانی لە دژی تیرۆر
ئاڵای شەھادە بە شێوەیەکی گشتی کە لەلایەن قاعیدەوە بەکار ھاتووە.
ساڵانی چالاکییئازاری ۲۰۰۷–٢٠١٠[١]
ئایدۆلۆژیا
سەرکردەکان
  • دڵشاد کەلاری(سەرکردە)
  • عەبدوڵا حەسەن سۆرانی (گووتەبێژ)[٣]
شوێنگەسەرەکییەکانچیاکانی  کوردستان
بەشێکە لە ئەلقاعیدە
ھاوپەیمانان دەوڵەتی ئیسلامیی عێراق (تاکوو ۲۰۱۳)
ئەنسارولئیسلام
دوژمناندوژمنانی دەوڵەت

نا-دوژمنانی دەوڵەت

کەتیبەکانی کوردستان ڕێکخراوێکی ئیسلامیی کوردی چەکدارە کە لە بنەڕەتدا لە سنووری باکووری ئێران و عێراق چالاکن. سەر بەرێکخراوی تیرۆریستی ئەلقاعیدەن کە چەندین ھێرشیان بۆ سەر میری ھەرێمی کوردستان ئەنجام داوە و ئەم گرووپە لە ۱ی کانوونی دووەمی ۲۰۱۲ لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی پۆلێن کرا.[٥]

مێژوو[دەستکاری]

کەتیبەکانی کوردستان لە ساڵی ٢٠٠١ لە چیای حەمرین دامەزراون، وەک فراکسیۆنێکی فەرمی قاعیدە. لەلایەن چەکدارانی پێشووی ئەنسارولئیسلامەوە دامەزراوە. بەڵام دروستکردنی لیواکانی کوردستان بە گرتەیەکی ڤیدیۆیی بە ناوی "گەڕانەوە بۆ شاخ" ڕاگەیەندرا کە لە مانگی ئازاری 2007 لەلایەن ڕێکخراوی قاعیدە بڵاوکرایەوە. لە 2007 تا 2010 یاخیبوونێکیان لە دژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا بە هێرشێکی زۆر دژی دەسەڵاتداران. لە کوردستانی ئێرانیشدا چالاک بوون. لە نیسانی ٢٠١٤ لیواکانی کوردستان بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە کە تیایدا ڕەخنەیان لە دەوڵەتی ئیسلامی گرت و داوایان لە کوردەکان کرد نەچنە پاڵ دەوڵەتی ئیسلامی.[٦]

ئەم گروپە چەندین هێرشیان کردووە و زۆربەی هێرشەکانیان دژی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە لە هەولێر کە لە مانگی ئایاری ۲۰۰۷ دا ۱۹ کەس کوژران و ۷ پاسەوانی سنوور و ئەفسەرێکی ئاسایشی یەکێتیان لە پێنجوێن لە مانگی تەمموزی ۲۰۰۷ شەهید کرد. لە ئەیلولی ۲۰۱۰ دا دوو ئەفسەری پۆلیس بەهۆی هێرشێکی خۆکوژی شکستخواردوو له سلێمانی بریندار بوون.[٧]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Mapping Militant Organizations, Al Qaeda Kurdish Battalions
  2. ^ Hudson, Valerie. The Hillary Doctrine. Columbia University. p. 154. Retrieved 15 January 2016.
  3. ^ Mapping Militant Organizations, Al Qaeda Kurdish Battalions
  4. ^ "Al Qaeda Kurdish Battalions". Stanford - CISAC. Retrieved 13 June 2019.
  5. ^ "Terrorist Designation of the al-Qaida Kurdish Battalions". U.S. Department of State. Retrieved 13 October 2015.
  6. ^ "ABD-İran geriliminin yeni ismi; El Kaide'nin Kürt grubu". www.rudaw.net. Archived from the original on January 15, 2021. Retrieved 2024-06-29.
  7. ^ "Al Qaeda Kurdish Battalions". Stanford - CISAC. Retrieved 13 June 2019.