بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ناڵەشکێنە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناڵەشکێنە کێوێکە بە بەرزایی ١٥٦٥ مەتر لە ئاستی دەریا، لە ڕۆژھەڵاتی شاری بۆکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان ھەڵکەوتووە.[١]

حەسەن زیرەک و ناڵەشکێنە[دەستکاری]

ھونەرمەندی ناوداری کورد حەسەن زیرەک ڕێزێکی تایبەت و خۆشەویستییەکی مەزنی بۆ بۆکان ھەبووە، یەکێک لە گۆرانییە بەناوبانگەکانی دەچمە سەر ناڵەشکێنەیە. گۆڕی زیرەک لە لاپاڵی ناڵەشکێنە ھەڵکەوتووە، بەڵام بەھۆی گەورەبوونەوە و ھەڵکشانی شار ئێستا لە لێواری شارەوە کەوتووەتە نێو ماڵان و دەوروبەری کراوەتە پارکێک و جێگەی سەردانیکەران و گەشتیارانە. پەرژینی پارکەکە بە ھێمای نۆتەکانی گۆرانیی دەچمە سەر ناڵەشکێنە ڕازاوەتەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ نەخشەی گەشتیاریی شاری بۆکان، خالیدی، شۆڕش. شیرکەتی ئەندازیارانی سنوور ھیوای میدیا، بۆکان: ٢٠١٥