بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەی نیشتیمان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەی نیشتیمان مۆسیقایەکی حەسەن زیرەکە کە لە ساڵی ١٩٤٦ بۆ کۆماری کوردستانی نووسیوە و کردوویەتی بە سروودێک بۆ بۆنە و مانۆڕە سەربازییەکان.[١][٢]

دەق[دەستکاری]

ئەی نیشتمان

ئەی نەتەوەی کاوەی دلێر
ئەی کوردەکان، ئەی بەچکە شێر
ئەی نیشتیمان، نیشتیمانی جوان
خاکی کوردستان وەتەنی کوردان

بۆت تێدەکۆشم، بە دڵ و بە گیان
بۆ سەرکەوتنی خاکی کوردستان
بۆت تێدەکۆشم، بە دڵ و بە گیان
بۆ سەرکەوتنی خاکی کوردستان

ئەی ھۆزی کوردی بە شەرەف
ڕوو بکە وەتەن، لە ھەر تەرەف
ئەی نیشتیمان، نیشتیمانی جوان
خاکی کوردستان، وەتەنی کوردان

بۆت تێدەکۆشم، بە دڵ و بە گیان
بۆ سەرکەوتنی ڕۆڵەی کوردستان
بۆت تێدەکۆشم، بە دڵ و بە گیان
بۆ سەرکەوتنی خاکی نیشتمان

ئەی کاوەکان، ئەی لاوەکان
تێدەکۆشم، جەرگە قەومەکان
ئەی نیشتیمان، نیشتیمانی جوان
خاکی کوردستان وەتەنی کوردان

بۆت تێدەکۆشم، بە سەرکەوتنی
پێشمەرگە ھەموو لاوی قارەمان
بۆت تێدەکۆشم، بە سەرکەوتنی
پێشمەرگە ھەموو لاوی قارەمان

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "ey niştiman". ekşi sözlük (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). Retrieved 2023-03-27.
  2. ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/turkish/culture/26062016. Retrieved 2023-03-27. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)