بۆ ناوەڕۆک بازبدە

جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٤

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جامی نەتەوەکانی ئەووروپا ٢٠٢٤
Fußball-Europameisterschaft 2024
(بە ئەڵمانی)
[[File:|alt=]]

United by Football.
Vereint im Herzen Europas.

(United in the heart of Europe.)
وردەکارییەکانی خول
وڵاتی خانەخوێ ئەڵمانیا
ڕۆژانی بەڕێوەچوون١٤ی حوزەیران – ١٤ی تەممووز
ژمارەی بەشداربووان٢٤
ژمارەی یاریگا١٠ (لە ١٠ شاری خانەخوێ)
٢٠٢٠

جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٤ یان یۆرۆی ٢٠٢٤ ١٧ەمین پاڵەوانێتی تۆپی پێی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا دەبێت کە بڕیارە لە ١٤ی حوزەیران تا ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە ئەڵمانیا بەڕێوەبچێ.[١] براوەی پاڵەوانێتییەکە دواتر لەگەڵ براوەی کۆپا ئەمریکای ٢٠٢٤ یاریدەکات لە جامی کۆنمیبۆڵ-یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپای ٢٠٢٥. پاڵەوانێتییەکە بریتییە لە ٢٤ ھەڵبژاردە، یەکێک لەوانە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی گورجستانە کە بۆ یەکەم جار بەشداری پاڵەوانێتییەکە دەکەن.

ئەمە سێیەمین جارە کە جامی نەتەوەکانی ئەورووپا لە ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت، دووەمین جارە لە ئەڵمانیای یەکگرتوو بەڕێوە بچێت، بەھۆی ئەوەی ئەڵمانیای ڕۆژاوا سەرپەرشتی پاڵەوانێتیی ١٩٨٨ی کردبوو، و چوار لە یارییەکانی یۆرۆی ٢٠٢٠ لە میونشن ئەنجامدران. یەکەم جارە پاڵەوانێتییەکە لە ناوچەی ئەڵمانیای ڕۆژھەڵاتی پێشوو بکرێت، بەوەی کە شاری لایپزیگ میوانداریی دەکەن، و ھەروەھا یەکەم جارە بە تەنیا ئەڵمانیای یەکگرتوو ببنە میوانداری پاڵەوانێتییەکە.[٢][٣] پاڵەوانێتییەکە دووبارە دەگەڕێتەوە ئەوەی چوار ساڵ جارێک بکرێت، دوای ئەوەی یۆرۆی ٢٠٢٠ دواخرایە ٢٠٢١ بەھۆی گشتگیربوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا دوایین براوەی پاڵەوانێتییەکەن، دوای ئەوەی لە یۆرۆی ٢٠٢٠ بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان توانیان شکست بە ھەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا بێنن.[٤]بەڵام لەم خوولەدا لە قۆناغی ١٦ هەڵبژاردەی سویس توانی لە پاڵەوانێتییەکە دووری بخاتەوە.[٥]

داخوازی میوانداریکردن[دەستکاری]

تا کۆتاییھاتنی وادەی ناوتۆمارکردنی میوانداری لە ٣ی ئازاری ٢٠١٧، تەنھا دوو وڵات، ئەڵمانیا و تورکیا، بە فەرمی داوای میوانداریکردنیان کردبوو.[٦][٧]

وڵاتی میواندار لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا ھەڵدەبژێردرێت،[٨][٩] و پێویست بە دەنگدانی زۆرینە دەکرێت بۆ دەستنیشانکردنی وڵاتەکە. ئەگەر دەنگەکان یەکسان بوون، ئەو کات بڕیارەکە لەلایەن سەرۆکی یەکێتییەکە ئەلێکساندەر چێفرین دەدرێت.[١٠][١١] لە تێکڕای ٢٠ ئەندامی یەکێتییەکە، ڕێینھارد گریندڵ (ئەڵمانی) و سێرڤەت یاردیمچی (تورکی) مافی دەنگدانیان نەبوو، و ھەروەھا لارس-کریستەر ئۆڵسنی سوێدی بەھۆی نەخۆشییەوە نەیتوانی دەنگ بدات. لە کۆتاییدا، ١٧ لە ئەندامەکان دەنگیاندا.[١٢][١٣]

میوانداری پاڵەوانێتییەکە لە ڕێکەوتی ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨ لە شاری نیۆن، لە سویس ھەڵبژێردرا.[١٤][١٥][١٦] ئەڵمانیا یەکەم جار ھەوڵی میوانداریکردنی سەرجەم یارییەکانی پاڵەوانێتیی یۆرۆی ٢٠٢٠یان دا، ھەرچەندە لە ئایاری ٢٠١٢ ھیچ خواستێکیان بۆ میوانداریکردنی ڕانەگەیاندبوو.[١٧]

یاریگایەکان[دەستکاری]

ئەڵمانیا بژاردەی زۆری یاریگاکانی لەبەردەست ھەبوو کە کەمترین توانای٣٠ ھەزار کورسی بوو بۆ یارییەکانی پاڵەوانێتی ئەورووپا.[١٨]

لە کۆی دە شوێنی ھەڵبژێردراوی یۆرۆی ٢٠٢٤، نۆ شوێنی بۆ جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦ بەکارھێنرابوون: بەرلین، دۆرتموند، میونشن، کۆڵن، شتوتگارت، ھامبورگ، لایپزیگ، فرانکفۆرت و گێلزنکیرشن.[١٩][٢٠] شاری دۆسلدۆرف کە لە ساڵی ٢٠٠٦ بەکارنەھێنرا بوو پێشتر بۆ جامی جیھانیی فیفای ١٩٧٤ و جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ١٩٨٨ بەکارھێنرابوو، وەک دەیەمین شار دەستنیشانکرا کە میوانداری بەشێک لە یارییەکان دەکات؛ بە پێچەوانەوە، ھانۆڤەر و نۆریمبێرگ و کایزەرسلاوتێرن، بۆ ئەم پاڵەوانێتییە بەکارناھێنرێن.

بەرلین میونشن دۆرتمۆند شتوتگارت
ئۆلیمپیاستۆدییەن بەرلین ئەلیانز ئەرینا یاریگای بۆروسیا دۆرتمۆند یاریگای شتوتگارت
قەبارە: ٧٤٬٤٦١ قەبارە: ٧٠٬٠٧٦ قەبارە: ٦٥٬٨٤٩ قەبارە: ٥٤٬٩٠٦
گێلزنکیرشن فرانکفورت
یاریگای ڤێلتینس یاریگای فرانکفورت
قەبارە: ٥٤٬٧٤٠ قەبارە: ٥٤٬٦٩٧
ھامبورگ دوسلدۆرف کۆلن لایپزیگ
یاریگای ڤولسپارک یاریگای دوسلدۆرف یاریگای کۆلن یاریگای لایپزیگ
قەبارە: ٥٢٬٢٤٥ قەبارە: ٥١٬٠٣١ قەبارە: ٤٩٬٨٢٧ قەبارە: ٤٢٬٩٥٩

پاڵاوتنەکان[دەستکاری]

وەک وڵاتی خانەخوێ ئەڵمانیا بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی سەرکەوتنی بۆ پاڵەوانێتییەکە بەدەستھێنا. ئەو ٢٣ ھەڵبژاردەی دیکە لە ڕێگای ئەنجامدانی یارییەکانی پاڵاوتن یەکلایکرانەوە.[٢١] شوێنی یارییەکانی پلەی ئۆف بەو تیپانە درا کە باشترین ئاستیان لە خولی نەتەوەکانی ٢٠٢٢–٢٠٢٣ئەورووپادا ھەبوو کە پێشتر لە پاڵاوتنەکانەوە سەرکەوتنیان بەدەست نەھێنابوو.[٢٢] تیروپشکی قۆناغی کۆمەڵەکانی پاڵاوتنەکانی یۆرۆی ٢٠٢٤ لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە یاریگای فێستاڵ لە فرانکفۆرت بەڕێوەچوو.[٢٣][٢٤] قۆناغی کۆمەڵەکانی پاڵاوتن لە مانگی ئازار تا تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ بەڕێوەچوو، لەکاتێکدا سێ یارییەکانی پلەی ئۆف لە مانگی ئازاری ٢٠٢٤ بەڕێوەچوو.[٢٥]

ھەڵبژاردە سەرکەوتووەکان[دەستکاری]

لە کۆی ٢٤ ھەڵبژاردە کە سەرکەوتن بۆ پاڵەوانێتییەکە، ١٩ ھەڵبژاردە بەشدارییان لە خولی پێشوودا کردووە. لەوانە ئیتاڵیا پاڵەوانی بەرگریکار و ئینگلتەرا کە پلەی دووەمی بەدەستھێناوە، ھەروەھا فەرەنسای دووەمی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢ و کرواتیا کە خاوەنی میدالیای برۆنزی بووە. پورتوگال تاکە ھەڵبژاردە بوو کە بە ژمارەیەکی پێوانەیی بێ کەموکوڕی سەرکەوتنی بەدەستھێنا، لەکاتێکدا فەرەنسا و ئینگلتەرا و بەلجیکا و ھەنگاریا و ڕۆمانیاش بەبێ دۆڕان سەرکەوتنیان بەدەستھێنا.[٢٦]

ئەلبانیا و ڕۆمانیا گەڕانەوەیان دوای ئەوەی لە جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠ بێبەش بوون، یەکەمیان تەنھا بۆ دووەم پاڵەوانێتی گەورەی خۆیان سەرکەوت. سربیا و سلۆڤینیا ھەردووکیان بۆ یەکەمجار لە دوای جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٠٢ گەڕانەوە، سربیا بۆ یەکەمجار سەرکەوت دوای ئەوەی سربیا و مۆنتینیگرۆ بوونە وڵاتی جیاواز، سلۆڤینیاش سەرکەوت بۆ چوارەم پاڵەوانێتی گەورەی خۆی وەک وڵاتێکی سەربەخۆ.[٢٧][٢٨] گورجستان لە یارییەکانی پلەی ئۆفدا بە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە لە یۆنانی بردەوە و سەرکەوت بۆ یەکەم پاڵەوانێتی خۆی لە دوای بە دەستھێنانی سەربەخۆیی لە یەکێتیی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٩.[٢٩]

لە ھەڵبژاردە دیارە بەشدار نەبووەکانی خولەکە بریتین لە سوێد و ڕووسیا و وێڵز. سوێد لە دوای جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ١٩٩٦ بۆ یەکەمجار نەیتوانی بگاتە خولەکە و ھەروەھا نەیتوانی سەرکەوێت بۆ دووەم پاڵەوانێتی گەورەی لەسەریەک، چونکە لە جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢ بەشداری نەکرد. ڕووسیا کە لە دوای جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٠٠ ەوە بەردەوام بوو لە بەشداریکردن، لە دوای داگیرکردنی ئوکراینا لەلایەن وڵاتەکەوە بە تەواوی لە پاڵاوتنەکاندا قەدەغە کرا، ئەمەش یەکەمجارە لە دوای یوگۆسلاڤیا لە ساڵی ١٩٩٢ ھەڵبژاردەیەکی نیشتمانی لە پاڵەوانێتییەکە قەدەغە بکرێت. وێڵز کە لە دوو خولی پێشوودا گەیشتە قۆناغی کۆتایی، لەنێویاندا قۆناغی پێش کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠١٦، و بە لێدانی سزا بە پۆڵەندا دۆڕا. دوای ئەوەی یەکەمجار لە خولی پێشوودا بەشدارییان کرد، باکووری مەقدۆنیا و فینلاند نەیانتوانی سەرکەوتن بۆ ئەم خولە بەدەستبھێنن.

بێبەشکردنی ڕووسیا[دەستکاری]

لە کۆبوونەوەی دەستەی بەڕێوەبەری یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا لە شاری خڤار لە کرواتیا لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، پشتڕاستکرایەوە کە ڕووسیا لە پاڵاوتن بۆ جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٤ دوور دەخرێتەوە، ئەمەش دووپاتکرایەوە لەسەر ڕاگرتنی سەرجەم ھەڵبژاردەکانی ڕووسیا دوای داگیرکردنی ئوکراینا لە شوباتی ٢٠٢٢. ئەمە یەکەم یاری کۆتایی پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا بوو کە ڕووسیا لە ساڵی ٢٠٠٠ ەوە بەشداری نەکات.[٣٠][٣١][٣٢][٣٣]

جام

تیروپشک[دەستکاری]

تیروپشکی پاڵەوانێتییەکە لە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، کاتژمێر ١٨:٠٠ بە کاتی ئەورووپای ناوەندی، لە ھۆڵی ئێلبفیلھارمۆنی لە ھامبۆرگ بەڕێوەچوو.[١] تیمەکان بەپێی ڕیزبەندی گشتی پاڵاوتنەکانی ئەورووپا پلەی یەکەمیان بەدەستھێنا. ئەڵمانیای میواندار بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی لە پۆلی یەکەمدا دانرا، سێ براوەی پلەی ئۆف لە کاتی تیروپشکەکەدا نەزانرابوون و ئەو تیپانەی کە بەشدارییان لەو پلەی ئۆفانەدا کردبوو کە بڕیار بوو لە مانگی ئازاری ٢٠٢٤ ئەنجام بدرێت، بۆ تیروپشکەکە خرانە ناو پۆلی چوارەمەوە.[٣٤][٢][٣][٤] لە کاتی ئەنجامدانی تیروپشکەکە بەھۆی دەنگە سێکسییەکانەوە ئامادەبووان و بینەران تووشی شۆک بوون، ئەمەش لە ئەنجامی ھاککردنی سیستەمی دەنگی ڕێورەسمەکە بوو.[٧][٨]

  • پۆلی یەکەم: ئەڵمانیا (خانەخۆر)، یەکەمی کۆمەڵەکان لە ڕیزبەندی ١–٥
  • پۆلی دووەم: یەکەمی کۆمەڵەکان لە ڕیزبەندی ٦–١٠، پلەی دووەمی گرووپەکان (٦–١١ بە گشتی)
  • پۆلی سێیەم: پلەی دووەمی کۆمەڵەکان لە ڕیزبەندی ٢–٧ (بە گشتی ١٢–١٧)
  • پۆلی چوارەم: پلەی دووەمی کۆمەڵەکان ٨–١٠ (١٨–٢٠ بە گشتی)، براوەی پلەی ئۆف A–C (ناسنامە نادیارە لە کاتی تیروپشکەکەدا)

پۆلەکان[دەستکاری]

پۆلەکان ھەڵبژاردە پلە

پۆلی ١
ھەڵبژاردە پلە
 ئەڵمانیا (hosts) N/A
 پورتوگال ١
 فەڕەنسا ٢
 ئیسپانیا ٣
 بەلجیکا ٤
 ئینگلتەرا ٥
پۆلی ٢
ھەڵبژاردە پلە
 مەجارستان ٦
 تورکیا ٧
 ڕۆمانیا ٨
 دانمارک ٩
 ئالبانیا ١٠
 نەمسا ١١
پۆلی ٣
ھەڵبژاردە پلە
 ھۆلەند ١٢
 سکۆتلاند ١٣
 کرواتیا ١٤
 سلۆڤێنیا ١٥
 سلۆڤاکیا ١٦
 کۆماری چیک ١٧
پۆلی ٤[ئ]
ھەڵبژاردە پلە
 ئیتاڵیا ١٨
 سڕبیا ١٩
 سویس ٢٠
براوەی یاری یەکلاییکەرەوەی ڕێچکەی A N/A
براوەی یاری یەکلاییکەرەوەی ڕێچکەی B
براوەی یاری یەکلاییکەرەوەی ڕێچکەی C
  1. ^ لە کاتی تیروپشکەکەدا ناسنامەی سێ براوەی پلەی ئۆفەکە نەزانرابوو.

گرووپەکان[دەستکاری]

گرووپی A
پێگە ھەڵبژاردە
A1  ئەڵمانیا
A2  سکۆتلاند
A3  مەجارستان
A4  سویس
گرووپی B
پێگە ھەڵبژاردە
B1  ئیسپانیا
B2  کرواتیا
B3  ئیتاڵیا
B4  ئالبانیا
گرووپی C
پێگە ھەڵبژاردە
C1  سلۆڤێنیا
C2  دانمارک
C3  سڕبیا
C4  ئینگلتەرا
گرووپی D
Pos ھەڵبژاردە
D1  پۆڵەندا[ئ]
D2  ھۆلەند
D3  نەمسا
D4  فەڕەنسا
گرووپی E
پێگە ھەڵبژاردە
E1  بەلجیکا
E2  سلۆڤاکیا
E3  ڕۆمانیا
E4  ئوکراینا[ئ]
گرووپی F
پێگە ھەڵبژاردە
F1  تورکیا
F2  گورجستان[ئ]
F3  پورتوگال
F4  کۆماری چیک
  1. ^ ئ ا ب لە کاتی تیروپشکەکەدا ناسنامەی سێ براوەی پلەی ئۆفەکە نەزانرابوو.

پێکھاتە[دەستکاری]

زۆرترین قەبارەی پێکھاتەی ھەڵبژاردەکان لە پشکی سەرەتاوە لە ٢٣ یاریزانەوە بۆ ٢٦ یاریزان زیادکرا. ھەڵبژاردەکان دەبوو تا وادەی ٧ی حوزەیران ئەو لیستە دابین بکەن کە لانیکەم ٢٣ یاریزان و زۆرترینیان ٢٦ یاریزانی تێدابێت.[٣٥]

ناوبژیوان[دەستکاری]

لە مانگی نیسانی ٢٠٢٤دا ١٩ تیپی ناوبژیوان ھەڵبژێردران بۆ ئەوەی بەرپرسیارێتی ٥١ یاریی پاڵەوانێتییەکە بگرنە ئەستۆ، لەنێویاندا تیپێکی ئەرژەنتینی کە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ھاوکاری نێوان یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا و کۆنمێبۆڵ ھەڵبژێردرابوو.[٣٦][٣٧]

قۆناغی کۆمەڵەکان[دەستکاری]

یوفا لە١٠ی ئایاری ٢٠٢٢ خشتەی پاڵەوانێتییەکانی ڕاگەیاند، کە تەنھا کاتی دەستپێکردنی یارییەکانی یەکەم و قۆناغی پێش کۆتاییی و یاری کۆتاییی لەخۆگرتبوو.[٣٨][٣٩] کاتی دەستپێکردنی سەرجەم یارییەکانی دیکە لە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ دوای تیروپشکەکە ڕاگەیەندرا.[٤٠][٤١]براوەی کۆمەڵەکان و پلەی دووەم و باشترین چوار تیپی پلەی سێیەم سەردەکەون بۆ قۆناغی ١٦.

کۆمەڵەی یەکەم[دەستکاری]

ڕ تیم یاری ب ب د گ.ت گ.ل ج.گ خ پاڵاوتن
١1  ئەڵمانیا (H) ٣ ٢ ١ ٠ ٨ ٢ ٧ Advance to knockout stage
٢2  سویس ٣ ١ ٢ ٠ ٥ ٣ ٥
٣3  مەجارستان ٣ ١ ٠ ٢ ٢ ٥ −٣ ٣
٤4  سکۆتلاند ٣ ٠ ١ ٢ ٢ ٧ −٥ ١
سەرچاوە: UEFA
Rules for classification: Group stage tiebreakers
(H) خانەخوێ

١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (2024-06-14)
٢٢:٠٠
ئەڵمانیا  ٥-١  سکۆتلاند
ڕاپۆرت
  • ڕودیگەر Goal ٨٧' (بە هەڵە گۆڵی لە خۆیان تۆماکرد)

١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (2024-06-15)
١٦:٠٠
مەجارستان  ١–٣  سویس
ڕاپۆرت
یاریگای ڕاین ئینێرجی، کۆلن
ئامادەبووان: ٤١،٦٧٦[٤٢]
ناوبژیوان: سلاڤکۆ ڤینچیچ (سلۆڤینیا)

١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (2024-06-19)
١٩:٠٠
ئەڵمانیا  ٢-٠  مەجارستان
ڕاپۆرت
یاریگای MHP، شتوتگارت
ئامادەبووان: ٥٤،٠٠٠[٤٣]
ناوبژیوان: دانی ماکێلی (هۆڵەندا)

١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (2024-06-19)
٢٢:٠٠
سکۆتلاند  ١-١  سویس
ڕاپۆرت

٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (2024-06-23)
٢٢:٠٠
سویس  ١-١  ئەڵمانیا
ڕاپۆرت
یاریگای واڵد، فرانکفورت
ئامادەبووان: ٤٦،٦٨٥[٤٥]
ناوبژیوان: دانیێل ئۆرساتۆ (ئیتاڵیا)

٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (2024-06-23)
٢٢:٠٠
سکۆتلاند  ٠-١  مەجارستان
ڕاپۆرت
یاریگای MHP، شتوتگارت
ئامادەبووان: ٥٤،٠٠٠[٤٦]
ناوبژیوان: فاکوندۆ تێیۆ (ئەرژەنتین)


کۆمەڵەی دووەم[دەستکاری]

ڕ تیم یاری ب ب د گ.ت گ.ل ج.گ خ پاڵاوتن
١1  ئیسپانیا ٣ ٣ ٠ ٠ ٥ ٠ ٩ Advance to knockout stage
٢2  ئیتاڵیا ٣ ١ ١ ١ ٣ ٣ ٠ ٤
٣3  کرواتیا ٣ ٠ ٢ ١ ٣ ٦ −٣ ٢
٤4  ئالبانیا ٣ ٠ ١ ٢ ٣ ٥ −٢ ١
سەرچاوە: UEFA
Rules for classification: Group stage tiebreakers

١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (2024-06-15)
١٩:٠٠
ئیسپانیا  ٣-٠  کرواتیا
ڕاپۆرت
یاریگای بەرلین، بەرلین
ئامادەبووان: ٦٨،٨٤٤[٤٧]
ناوبژیوان: مایکڵ ئۆلیڤەر (ئینگلتەرا)


١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (2024-06-15)
٢٢:٠٠
ئیتاڵیا  ٢–١  ئالبانیا
ڕاپۆرت
یاریگای فێستیڤاڵ، دۆرتموند.
ئامادەبووان: ٦٠،٥١٢[٤٨]
ناوبژیوان: فێلیکس سڤایە (ئەڵمانیا)

١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (2024-06-19)
١٦:٠٠
کرواتیا  ٢-٢  ئالبانیا
ڕاپۆرت

٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (2024-06-20)
٢٢:٠٠
ئیسپانیا  ١-٠  ئیتاڵیا
ڕاپۆرت

٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (2024-06-24)
٢٢:٠٠
ئالبانیا  ٠-١  ئیسپانیا
ڕاپۆرت
یاریگای مێرکور سپیێل، دوسلدۆرف
ئامادەبووان: ٤٦،٥٨٦[٥١]
ناوبژیوان: گلێن نیبێرگ (سوێد)

٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (2024-06-24)
٢٢:٠٠
کرواتیا  ١-١  ئیتاڵیا
ڕاپۆرت
یاریگای ڕێد بووڵ، لایپزیگ
ئامادەبووان: ٣٨،٣٢٢[٥٢]
ناوبژیوان: دانی ماکیلی (هۆڵەندا)

کۆمەڵەی سێیەم[دەستکاری]

ڕ تیم یاری ب ب د گ.ت گ.ل ج.گ خ پاڵاوتن
١1  ئینگلتەرا ٣ ١ ٢ ٠ ٢ ١ ٥ Advance to knockout stage
٢2  دانمارک ٣ ٠ ٣ ٠ ٢ ٢ ٠ ٣
٣3  سلۆڤێنیا ٣ ٠ ٣ ٠ ٢ ٢ ٠ ٣
٤4  سڕبیا ٣ ٠ ٢ ١ ١ ٢ −١ ٢
سەرچاوە: UEFA
Rules for classification: Group stage tiebreakers

١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (2024-06-16)
١٩:٠٠
سلۆڤێنیا  ١-١  دانمارک
ڕاپۆرت
یاریگای MHP، شتوتگارت
ئامادەبووان: ٥٤،٠٠٠[٥٣]
ناوبژیوان: ساندرۆ شارەر (سویس)

١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (2024-06-16)
٢٢:٠٠
سڕبیا  ٠-١  ئینگلتەرا
ڕاپۆرت

٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (2024-06-20)
١٦:٠٠
 سڕبیا ١-١ سلۆڤێنیا 
ڕاپۆرت

٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (2024-06-20)
١٩:٠٠
دانمارک  ١-١  ئینگلتەرا
ڕاپۆرت

٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (2024-06-25)
٢٢:٠٠
ئینگلتەرا  ٠-٠  سلۆڤێنیا
ڕاپۆرت
یاریگای راین ئێنێرجی، کۆلن
ئامادەبووان: ٤١،٥٣٦[٥٧]
ناوبژیوان: کلێمێنت تورپین (فەڕەنسا)

٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (2024-06-25)
٢٢:٠٠
دانمارک  ٠-٠  سڕبیا
ڕاپۆرت

کۆمەڵەی چوارەم[دەستکاری]

ڕ تیم یاری ب ب د گ.ت گ.ل ج.گ خ پاڵاوتن
١1  نەمسا ٣ ٢ ٠ ١ ٦ ٤ ٦ Advance to knockout stage
٢2  فەڕەنسا ٣ ١ ٢ ٠ ٢ ١ ٥
٣3  ھۆلەند ٣ ١ ١ ١ ٤ ٤ ٠ ٤
٤4  پۆڵەندا ٣ ٠ ١ ٢ ٣ ٦ −٣ ١
سەرچاوە: UEFA
Rules for classification: Group stage tiebreakers

١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (2024-06-16)
١٦:٠٠
پۆڵەندا  ١-٢  ھۆلەند
ڕاپۆرت

١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (2024-06-17)
٢٢:٠٠
نەمسا  ٠-١  فەڕەنسا
ڕاپۆرت

٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (2024-06-21)
١٩:٠٠
پۆڵەندا  ١-٣  نەمسا
ڕاپۆرت
یاریگای ئۆلیمپی، بەرلین
ئامادەبووان: ٦٩،٤٥٥[٦١]
ناوبژیوان: خەلیل ئوموت میلەر (تورکیا)

٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (2024-06-21)
21:00
ھۆلەند  ٠-٠  فەڕەنسا
ڕاپۆرت

٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (2024-06-25)
١٩:٠٠
ھۆلەند  ٢-٣  نەمسا
ڕاپۆرت
یاریگای ئۆڵۆمپی، بەرلین
ئامادەبووان: ٦٨،٣٦٣[٦٣]
ناوبژیوان: ئیڤان کروزلیاک (سلۆڤاکیا)

٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (2024-06-25)
١٩:٠٠
فەڕەنسا  ١-١  پۆڵەندا
ڕاپۆرت
وێستفالێنستادیۆن، دۆرتمۆند.
ئامادەبووان: ٥٩،٧٢٨[٦٤]
ناوبژیوان: مارکۆ گویدا (ئیتاڵیا)


کۆمەڵەی پێنجەم[دەستکاری]

ڕ تیم یاری ب ب د گ.ت گ.ل ج.گ خ پاڵاوتن
١1  ڕۆمانیا ٣ ١ ١ ١ ٤ ٣ ٤ Advance to knockout stage
٢2  بەلجیکا ٣ ١ ١ ١ ٢ ١ ٤
٣3  سلۆڤاکیا ٣ ١ ١ ١ ٣ ٣ ٠ ٤
٤4  ئوکراینا ٣ ١ ١ ١ ٢ ٤ −٢ ٤
سەرچاوە: UEFA
Rules for classification: Group stage tiebreakers

١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (2024-06-17)
١٦:٠٠
ڕۆمانیا  ٣-٠  ئوکراینا
ڕاپۆرت
یاریگای ئەلیانز ئەرینا، میونشن
ئامادەبووان: ٦١،٥٩١[٦٥]
ناوبژیوان: گلێن نیبێرگ (سوێد)

١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (2024-06-17)
١٩:٠٠
بەلجیکا  ٠-١  سلۆڤاکیا
ڕاپۆرت
یاریگای واڵد، فرانکفورت
ئامادەبووان: ٤٥،١٨١[٦٦]
ناوبژیوان: خەلیل ئوموت میلەر (تورکیا)

٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (2024-06-21)
١٦:٠٠
سلۆڤاکیا  ١-٢  ئوکراینا
ڕاپۆرت

٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (2024-06-22)
٢٢:٠٠
بەلجیکا  ٢-٠  ڕۆمانیا
ڕاپۆرت

٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (2024-06-26)
١٩:٠٠
سلۆڤاکیا  ١-١  ڕۆمانیا
ڕاپۆرت
یاریگای واڵد، فرانکفورت
ئامادەبووان: ٤٥،٠٣٣[٦٩]
ناوبژیوان: دانیال سیبێرت (ئەڵمانیا)

٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (2024-06-26)
١٩:٠٠
ئوکراینا  ٠-٠  بەلجیکا
ڕاپۆرت

کۆمەڵەی شەشەم[دەستکاری]

ڕ تیم یاری ب ب د گ.ت گ.ل ج.گ خ پاڵاوتن
١1  پورتوگال ٣ ٢ ٠ ١ ٥ ٣ ٦[a] Advance to knockout stage
٢2  تورکیا ٣ ٢ ٠ ١ ٥ ٥ ٠ ٦[a]
٣3  گورجستان ٣ ١ ١ ١ ٤ ٤ ٠ ٤
٤4  کۆماری چیک ٣ ٠ ١ ٢ ٣ ٥ −٢ ١
سەرچاوە: UEFA
Rules for classification: Group stage tiebreakers
Notes:
  1. ^ ئ ا خاڵەکانی بەرامبەر: پورتوگال ٣، تورکیا ٠.

١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (2024-06-18)
١٩:٠٠
تورکیا  ٣-١  گورجستان
ڕاپۆرت

١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (2024-06-18)
٢٢:٠٠
پورتوگال  ٢-١  کۆماری چیک
ڕاپۆرت
ڕێدبۆڵ ئارێنا),لایپزیگ
ئامادەبووان: ٣٨،٤٢١[٧٢]
ناوبژیوان: مارکۆ گیدا (ئیتاڵیا)

٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (2024-06-22)
١٦:٠٠
گورجستان  ١-١  کۆماری چیک
ڕاپۆرت

٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (2024-06-22)
١٩:٠٠
تورکیا  ٠-٣  پورتوگال
ڕاپۆرت

٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (2024-06-26)
21:00
گورجستان  ٢-٠  پورتوگال
ڕاپۆرت

٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (2024-06-26)
21:00
کۆماری چیک  ١-٢  تورکیا
ڕاپۆرت


قۆناغی ١٦[دەستکاری]

لە قۆناغی ١٦ ئەگەر یارییەک لە کاتی ئاسایی یاریکردندا یەکسان بێت، ئەوا کاتێکی زیادە دەدرێت (دوو ماوە ھەریەکەیان ١٥ خولەک). ئەگەر دوای کاتی زیادکراو ھێشتا یەکسان بوون، یارییەکە بە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە یەکلایی دەکرێتەوە.[٧٧]

ئامار[دەستکاری]

گۆڵکاران[دەستکاری]

٣ گۆڵ

بنەما[دەستکاری]

یاریزانێک بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بۆ یاری داهاتوو سڕ دەکرێت بەم هۆکارانەی خوارەوە: [٧٨]

  • وەرگرتنی کارتی سوور (دەتوانرێت سزای ڕاگرتنی کارتی سوور بۆ تاوانە قورسەکان درێژ بکرێتەوە)
  • وەرگرتنی دوو کارتی زەرد لە دوو یاری جیاوازدا؛ کارتی زەرد دوای تەواوبوونی قۆناغی چارەکی کۆتایی کۆتایی دێت (سڕکردنی کارتی زەرد بۆ هیچ یارییەکی تری نێودەوڵەتی داهاتوو ناگوازرێتەوە)

خەڵات[دەستکاری]

پارەی خەڵاتەکە لە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ دابین کرا. هەر هەڵبژاردەیەک کە بەشداری کردووە بەبڕی ٩.٢٥ ملیۆن یۆر نرخی بەشداریکردن بە بڕی ٩.٢٥ یۆرۆ وەردەگرێت ،براوەی پاڵەوانێتیەکە دەتوانێت ٢٨.٢٥ ملیۆن یۆرۆ وەربگرێت. [٧٩]

تۆمارەکان[دەستکاری]

لامین یامال لە تەمەنی ١٦ ساڵ و ٣٣٨ ڕۆژدا بووە گەنجترین یاریزان کە بەشداری بکات دوای ئەوەی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەرامبەر کرواتیا یاری کرد . بچووکترینیان کاکپەر کۆزلۆڤسکی پۆڵەندی بوو، تەمەنی ١٧ ساڵ و ٢٤٦ ڕۆژ بوو لە ساڵی ٢٠٢١ [٨٠]

نێدیم بایرامی ڕیکۆردی خێراترین گۆڵی تۆمارکرد لە مێژووی پاڵەوانێتی ئەوروپادا، گۆڵی بۆ ئەلبانیا کرد بەرامبەر ئیتاڵیا لە 23 چرکەدا. ئەمەش ژمارەی پێوانەیی پێشووی شکاند کە ٦٧ چرکە بوو، لەلایەن دیمیتری کیریچێنکۆی ڕووسی لە ساڵی ٢٠٠٤ تۆمارکرا. [٨١]

پیپی یاریزانی پورتوگال بووە بەتەمەنترین یاریزان کە بەشداری بکات و تەمەنی ٤١ ساڵە. گابۆر کیرالی گۆڵپارێزی هەنگاریا کە پێشتر خاوەنی ژمارەی پێوانەیی بوو، تەمەنی ٤٠ ساڵ و ٨٦ ڕۆژ بوو، کاتێک لە ساڵی ٢٠١٦ لە قۆناغی ١٦ ڕووبەڕووی بەلجیکا بووەوە. پێش پیپی، بەتەمەنترین یاریزانی دەرەوەی یاریگا لۆتار ماتۆس بوو، کە لە ساڵی ٢٠٠٠ لە تەمەنی ٣٩ ساڵ و ٩١ ڕۆژدا ١٥٠هەمین و کۆتا یاری خۆی بۆ ئەڵمانیا كرد [٨٢]

لوکا مۆدریچ بوو بە بەتەمەنترین یاریزان کە گۆڵ تۆمار بکات لە تەمەنی ٣٨ ساڵ و ٢٨٩ ڕۆژ . ژمارەی پێوانەیی پێشوو لەلایەن ئیڤیکا ڤاستیکی نەمساییەوە بوو کە تەمەنی ٣٨ ساڵ و ٢٥٧ ڕۆژ بوو کاتێک لە ساڵی ٢٠٠٨ بەرامبەر پۆڵەندا گۆڵی تۆمارکرد. [٨٣]

بەبازاڕکردن[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا "Euro 2024: Germany beats Turkey to host tournament". BBC News. 27 September 2018. Retrieved 27 September 2018.
  2. ^ ئ ا "Euro 2024: Germany beats Turkey to host tournament". BBC Sport. 27 September 2018. Retrieved 27 September 2018.
  3. ^ ئ ا Penfold, Chuck (27 September 2018). "Germany wins right to host UEFA Euro 2024". dw.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 1 April 2024.
  4. ^ ئ ا "Italy 1–1 England, aet (3–2 on pens): Donnarumma the hero as Azzurri win Euro 2020!". UEFA.com. Union of European Football Associations. 11 July 2021. Retrieved 11 July 2021.
  5. ^ "Switzerland 2–0 Italy: Swiss club together in Berlin". UEFA.com. Union of European Football Associations. 29 June 2021. Retrieved 29 June 2024.
  6. ^ "Euro 2024: Tournament to be held in Germany or Turkey". BBC Sport. British Broadcasting Corporation. 8 March 2017. Retrieved 8 March 2017.
  7. ^ ئ ا "Germany and Turkey officially interested in hosting UEFA EURO 2024". UEFA. 8 March 2017.
  8. ^ ئ ا "Germany to host UEFA Euro 2024". UEFA.com (بە ئینگلیزی). 27 September 2018. Archived from the original on 12 March 2024. Retrieved 12 March 2024.
  9. ^ Georgiou, Stephan (26 September 2018). "Euro 2024: Germany vs Turkey – who's leading the race?". SportsPro (بە ئینگلیزی). Retrieved 12 March 2024.
  10. ^ "UEFA Euro 2024: bid regulations" (PDF). UEFA. Archived (PDF) from the original on 20 December 2016. Retrieved 16 December 2016.
  11. ^ Graaf, Patrick de. "EURO 2024 host selection - All about Germany's selection as host country". European Championship 2024 Germany (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 12 March 2024. Retrieved 12 March 2024.
  12. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Germany 2024 نەدراوە
  13. ^ Adams, Tom (27 September 2018). "Germany win vote to host 2024 European Championship". Eurosport (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 10 May 2024. Retrieved 12 March 2024.
  14. ^ "Germany to host UEFA Euro 2024". UEFA. 27 September 2018. Archived from the original on 15 December 2018. Retrieved 27 September 2018.
  15. ^ Dunbar, Graham (27 September 2018). "Germany beats Turkey to host Euro 2024". AP News (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 26 March 2024. Retrieved 26 March 2024.
  16. ^ Dunbar, Graham (27 September 2018). "Germany beats Turkey to host Euro 2024". The Denver Post (بە ئینگلیزی). The Associated Press. Archived from the original on 12 March 2024. Retrieved 12 March 2024.
  17. ^ "Niersbach: EM-Bewerbung wäre "reizvoll"". FIFA.com. 4 March 2012. Archived from the original on 4 July 2012. Retrieved 22 August 2021. ٤ی تەممووزی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  18. ^ Source: UEFA Euro 2024 Tournament Requirements, Sector 2, pag. 4, 5.
  19. ^ "EURO 2024 host cities: Venue guide". uefa.com (بە ئینگلیزی). UEFA. 2022. Archived from the original on 29 September 2022. Retrieved 12 May 2022.
  20. ^ "Opening game of UEFA Euro 2024 to take place in Munich, final in Berlin". uefa.com (بە ئینگلیزی). UEFA. 10 May 2022. Archived from the original on 22 January 2023. Retrieved 21 November 2023.
  21. ^ "UEFA Euro 2024 qualifying: All you need to know". UEFA.com. Union of European Football Associations. 27 September 2022. Archived from the original on 1 October 2022. Retrieved 28 September 2022.
  22. ^ "EURO 2024 play-offs: How they work". UEFA.com. Union of European Football Associations. 27 September 2022. Archived from the original on 12 December 2022. Retrieved 28 September 2022.
  23. ^ "UEFA Euro 2024 qualifying group stage draw to be staged in Frankfurt in 2022". UEFA.com. Union of European Football Associations. 7 October 2021. Archived from the original on 25 May 2022. Retrieved 7 October 2021.
  24. ^ "UEFA Euro 2024 qualifying draw". UEFA.com. Union of European Football Associations. Archived from the original on 9 October 2022. Retrieved 28 September 2022.
  25. ^ "UEFA Euro 2024: all you need to know". UEFA.com. Union of European Football Associations. 27 November 2019. Archived from the original on 27 December 2020. Retrieved 28 November 2019.
  26. ^ Summerscales, Robert (19 November 2023). "Cristiano Ronaldo's Portugal Complete Perfect Euro 2024 Qualifying Campaign". Futbol on FanNation (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 15 February 2024. Retrieved 15 February 2024.
  27. ^ "Serbia seal historic Euro 2024 finals place after nervy draw with Bulgaria". The Guardian (بە ئینگلیزی). 19 November 2023. ISSN 0261-3077. Archived from the original on 10 May 2024. Retrieved 15 February 2024.
  28. ^ "Slovenia qualifies for the Euro 2024". Portal GOV.SI (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 7 January 2024. Retrieved 15 February 2024.
  29. ^ "Georgia create history by reaching Euro 2024". BBC Sport (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 26 March 2024. Retrieved 26 March 2024.
  30. ^ "UEFA Euro 2024 qualifying draw procedure approved". UEFA.com. Union of European Football Associations. 20 September 2022. Archived from the original on 20 September 2022. Retrieved 20 September 2022.
  31. ^ Brennan, Feargal (3 December 2023). "Is Russia out of UEFA Euro 2024? Ban on national team, clubs in effect after invasion, war in Ukraine". www.sportingnews.com (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 5 February 2024. Retrieved 5 February 2024.
  32. ^ Summerscales, Robert (20 September 2022). "Russia Banned From Euro 2024, UEFA Confirms". Futbol on FanNation (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 5 February 2024. Retrieved 5 February 2024.
  33. ^ "Uefa confirms Russia Euro 2024 qualifying ban". BBC Sport (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 5 February 2024. Retrieved 5 February 2024.
  34. ^ "Regulations of the UEFA European Football Championship, 2022–24". Union of European Football Associations. 10 May 2022. Archived (PDF) from the original on 16 May 2022. Retrieved 16 May 2022.
  35. ^ "Teams allowed to register up to 26 players for UEFA EURO 2024". UEFA.com. Union of European Football Associations. 3 May 2024. Archived from the original on 8 May 2024. Retrieved 8 May 2024.
  36. ^ "Referee teams for UEFA EURO 2024 appointed". UEFA.com. Union of European Football Associations. 23 April 2024. Archived from the original on 23 April 2024. Retrieved 23 April 2024.
  37. ^ "Referees and assistant referees" (PDF). UEFA.com. Union of European Football Associations. 23 April 2024. Archived from the original (PDF) on 23 April 2024. Retrieved 23 April 2024.
  38. ^ "UEFA Euro 2024 match schedule approved". UEFA.com. Union of European Football Associations. 10 May 2022. Archived from the original on 2 June 2023. Retrieved 10 May 2022.
  39. ^ "UEFA Euro 2024 match schedule" (PDF). UEFA.com. Union of European Football Associations. 10 May 2022. Archived (PDF) from the original on 12 June 2022. Retrieved 10 May 2022.
  40. ^ "UEFA Euro 2024 fixtures: When and where are the matches?". UEFA.com. Union of European Football Associations. 2 December 2023. Archived from the original on 2 December 2023. Retrieved 2 December 2023.
  41. ^ "UEFA Euro 2024 match schedule" (PDF). UEFA.com. Union of European Football Associations. 2 December 2023. Archived (PDF) from the original on 31 January 2024. Retrieved 2 December 2023.
  42. ^ "Full Time Report – Hungary v Switzerland" (PDF). UEFA.com. Union of European Football Associations. 15 June 2024. Retrieved 15 June 2024.
  43. ^ "Full Time Report – Germany v Hungary" (PDF). UEFA.com. Union of European Football Associations. 19 June 2024. Retrieved 19 June 2024.
  44. ^ "Full Time Report – Scotland v Switzerland" (PDF). UEFA.com. Union of European Football Associations. 19 June 2024. Retrieved 19 June 2024.
  45. ^ "Full Time Report – Switzerland v Germany" (PDF). UEFA.com. Union of European Football Associations. 23 June 2024. Retrieved 23 June 2024.
  46. ^ "Full Time Report – Scotland v Hungary" (PDF). UEFA.com. Union of European Football Associations. 23 June 2024. Retrieved 23 June 2024.
  47. ^ "Full Time Report – Spain v Croatia" (PDF). UEFA.com. Union of European Football Associations. 15 June 2024. Retrieved 15 June 2024.
  48. ^ "Full Time Report – Italy v Albania" (PDF). UEFA.com. Union of European Football Associations. 15 June 2024. Retrieved 15 June 2024.
  49. ^ "Full Time Report – Croatia v Albania" (PDF). UEFA.com. Union of European Football Associations. 19 June 2024. Retrieved 19 June 2024.
  50. ^ "Full Time Report – Spain v Italy" (PDF). UEFA.com. Union of European Football Associations. 20 June 2024. Retrieved 20 June 2024.
  51. ^ "Full Time Report – Albania v Spain" (PDF). UEFA.com. Union of European Football Associations. 24 June 2024. Retrieved 24 June 2024.
  52. ^ "Full Time Report – Croatia v Italy" (PDF). UEFA.com. Union of European Football Associations. 24 June 2024. Retrieved 24 June 2024.
  53. ^ "Full Time Report – Slovenia v Denmark" (PDF). UEFA.com. Union of European Football Associations. 16 June 2024. Retrieved 16 June 2024.
  54. ^ "Full Time Report – Serbia v England" (PDF). UEFA.com. Union of European Football Associations. 16 June 2024. Retrieved 16 June 2024.
  55. ^ "Full Time Report – Slovenia v Serbia" (PDF). UEFA.com. Union of European Football Associations. 20 June 2024. Retrieved 20 June 2024.
  56. ^ "Full Time Report – Denmark v England" (PDF). UEFA.com. Union of European Football Associations. 20 June 2024. Retrieved 20 June 2024.
  57. ^ "Full Time Report – England v Slovenia" (PDF). UEFA.com. Union of European Football Associations. 25 June 2024. Retrieved 25 June 2024.
  58. ^ "Full Time Report – Denmark v Serbia" (PDF). UEFA.com. Union of European Football Associations. 25 June 2024. Retrieved 25 June 2024.
  59. ^ "Full Time Report – Poland v Netherlands" (PDF). UEFA.com. Union of European Football Associations. 16 June 2024. Retrieved 16 June 2024.
  60. ^ "Full Time Report – Austria v France" (PDF). UEFA.com. Union of European Football Associations. 17 June 2024. Retrieved 17 June 2024.
  61. ^ "Full Time Report – Poland v Austria" (PDF). UEFA.com. Union of European Football Associations. 21 June 2024. Retrieved 21 June 2024.
  62. ^ "Full Time Report – Netherlands v France" (PDF). UEFA.com. Union of European Football Associations. 21 June 2024. Retrieved 21 June 2024.
  63. ^ "Full Time Report – Netherlands v Austria" (PDF). UEFA.com. Union of European Football Associations. 25 June 2024. Retrieved 25 June 2024.
  64. ^ "Full Time Report – France v Poland" (PDF). UEFA.com. Union of European Football Associations. 25 June 2024. Retrieved 25 June 2024.
  65. ^ "Full Time Report – Romania v Ukraine" (PDF). UEFA.com. Union of European Football Associations. 17 June 2024. Retrieved 17 June 2024.
  66. ^ "Full Time Report – Belgium v Slovakia" (PDF). UEFA.com. Union of European Football Associations. 17 June 2024. Retrieved 17 June 2024.
  67. ^ "Full Time Report – Slovakia v Ukraine" (PDF). UEFA.com. Union of European Football Associations. 21 June 2024. Retrieved 21 June 2024.
  68. ^ "Full Time Report – Belgium v Romania" (PDF). UEFA.com. Union of European Football Associations. 22 June 2024. Retrieved 22 June 2024.
  69. ^ "Full Time Report – Slovakia v Romania" (PDF). UEFA.com. Union of European Football Associations. 24 June 2024. Retrieved 24 June 2024.
  70. ^ "Full Time Report – Ukraine v Belgium" (PDF). UEFA.com. Union of European Football Associations. 24 June 2024. Retrieved 24 June 2024.
  71. ^ "Full Time Report – Türkiye v Georgia" (PDF). UEFA.com. Union of European Football Associations. 18 June 2024. Retrieved 18 June 2024.
  72. ^ "Full Time Report – Portugal v Czechia" (PDF). UEFA.com. Union of European Football Associations. 18 June 2024. Retrieved 18 June 2024.
  73. ^ "Full Time Report – Georgia v Czechia" (PDF). UEFA.com. Union of European Football Associations. 22 June 2024. Retrieved 22 June 2024.
  74. ^ "Full Time Report – Türkiye v Portugal" (PDF). UEFA.com. Union of European Football Associations. 22 June 2024. Retrieved 22 June 2024.
  75. ^ "Full Time Report – Georgia v Portugal" (PDF). UEFA.com. Union of European Football Associations. 26 June 2024. Retrieved 26 June 2024.
  76. ^ "Full Time Report – Czechia v Türkiye" (PDF). UEFA.com. Union of European Football Associations. 26 June 2024. Retrieved 26 June 2024.
  77. ^ "Regulations of the UEFA European Football Championship, 2022–24". Union of European Football Associations. 10 May 2022. Archived (PDF) from the original on 16 May 2022. Retrieved 16 May 2022.
  78. ^ "Regulations of the UEFA European Football Championship, 2022–24". Union of European Football Associations. 10 May 2022. Archived (PDF) from the original on 16 May 2022. Retrieved 16 May 2022.
  79. ^ "UEFA EURO 2024 prize money distribution system confirmed". UEFA.com. Union of European Football Associations. 2 December 2023. Retrieved 15 June 2024.
  80. ^ "Lamine Yamal sets new record as youngest player to feature at a UEFA European Championship". UEFA.com. Union of European Football Associations. 15 June 2024. Retrieved 15 June 2024.
  81. ^ "Who scored the fastest goals at UEFA European Championship final tournaments?". UEFA.com. Union of European Football Associations. 15 June 2024. Retrieved 15 June 2024.
  82. ^ "Pepe sets new record as oldest player to appear at a EURO". UEFA.com. Union of European Football Associations. 18 June 2024. Retrieved 18 June 2024.
  83. ^ "EURO's oldest scorers: Modrić sets new record". uefa.com. UEFA. Retrieved 24 June 2024.