بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سەردەمی ڕووناکبیری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
The printable version is no longer supported and may have rendering errors. Please update your browser bookmarks and please use the default browser print function instead.

ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Databox لە ڕیزی 434:attempt to index a nil value.

سەردەمی ڕۆشنگەری (بە سەردەمی لۆژیک یان سەردەمی ڕووناکبیری ناسراوە) بزووتنەوەیەکی ڕۆشنبیریی و فەلسەفی بوو کە لە ماوەی سەدەی ھەژدەھەمدا زاڵ بوو بەسەر جیھانی بیرۆکەکانی کیشوەری ئەورووپادا.[١][٢]

سەردەمی ڕۆشنگەری لە بزووتنەوەیەکی ڕۆشنبیریی و زانستی ئەورووپییەوە سەریھەڵدا کە بە بزووتنەوەی «ڕێنێسانسی مرۆڤدۆستانە» ناسراوە. پەرتووکی بنەما بیرکارییەکانی فەلسەفەی سروشتی نیوتن لە ساڵی ١٦٨٧ لەلایەن ھەندێک کەسەوە بە یەکەمین بەرھەمی ڕۆشنگەری دادەنرێت. مێژوونووسانی فەڕەنسی سەرەتای ڕۆشنگەری دیاری دەکەن لە قۆناغی نێوان کۆچی دوایی لویسی چواردەھەم لە فەڕەنسا لە ساڵی ١٧١٥ و سەرھەڵدانی شۆڕشی فەڕەنسا لە ساڵی ١٧٨٩ کە کۆتایی بە ڕژێمی کۆن ھێنا، لە کاتێکدا کۆتایی ئەم سەردەمە لەگەڵ سەرەتای ساڵی سەدەی نۆزدەھەم دادەنێن. فەیلەسووف و زانایانی ئەو سەردەمە بە ئەنجامدانی کۆبوونەوەی زانستی لە ئەکادیمیا و کۆشکی ماسۆنی و ساڵۆنی وێژەیی و قاوەخانەکان و لە ڕێگەی پەرتووکی چاپکراو و ڕۆژنامە و بڵاوکراوەکانەوە بیرۆکەکانیان بە شێوەیەکی بەرفراوان بڵاوکردەوە. بیرۆکەکانی ڕۆشنگەری دەسەڵاتی شاھانە و کڵێسایان تێکدا، و ڕێگەی خۆشکرد بۆ شۆڕشە ڕامیارییەکانی سەدەی ھەژدە و نۆزدە. جۆرەھا بزووتنەوە ھزرییەکانی سەدەی نۆزدەھەم، لەوانەش لیبرالیزم و نیوکلاسیک، سەرچاوەی ھزریی خۆیان دەگەڕێننەوە بۆ سەردەمی ڕۆشنگەری. جیھانی ئیسلامی لە مێژووی ھزری ڕۆشنگەریدا ڕۆڵی ھەبوو، زانایانی موسڵمانی وەک ئیبن ڕوشد و ئیبن سینا لە بیرۆکە یۆنانییەکانیان کۆڵییەوە، ئەمەش بووە ھۆی پەرەسەندنیان و دروستکردنی بوارە زانستییە نوێیەکان. لە ڕێگەی وەرگێڕانی ئیبن ڕووشد و شرۆڤەکانی لەسەر ئەرستۆ، بیری ڕەخنەیی ئەقڵانی بە ئەورووپا ناسێندرا. و ئەو بیردۆزانەی کە ئیبن ڕوشد پێشکەشی کرد لە یەکەم زانکۆکانی ئەورووپا وەک پاریس، بۆلۆنیا، پادوا، ئۆکسفۆرد خوێندرا.[٣][٤]

سەرچاوەکان

  1. ^ https://web.archive.org/web/20170303123359/http://publishinghau5.com/The-Age-of-Enlightenment--A-History-From-Beginning-to-End-page-3.php
  2. ^ Roberson، Rusty (2016)، "Enlightened Piety during the Age of Benevolence: The Christian Knowledge Movement in the British Atlantic World"، Church History، بەش. 85، لا. 246، DOI:10.1017/S0009640716000391
  3. ^ Eugen Weber, Movements, Currents, Trends: Aspects of European Thought in the Nineteenth and Twentieth Centuries (1992).
  4. ^ https://web.archive.org/web/20200104215332/https://ar.qantara.de/content/%D8%AF%D9%88%D8%B1-%D8%A7%D9%84%D9%81%D9%8A%D9%84%D8%B3%D9%88%D9%81-%D8%A7%D9%84%D8%A3%D9%86%D8%AF%D9%84%D8%B3%D9%8A-%D8%A7%D8%A8%D9%86-%D8%B1%D8%B4%D8%AF-%D9%88%D8%A7%D9%84%D9%85%D8%B3%D9%84%D9%85%D9%8A%D9%86-%D9%81%D9%8A-%D8%AA%D9%83%D9%88%D9%8A%D9%86-%D8%A7%D9%84%D9%81%D9%83%D8%B1-%D8%A7%D9%84%D8%A3%D9%88%D8%B1%D9%88%D8%A8%D9%8A-%D9%84%D9%8A%D8%AA%D8%B0%D9%83%D8%B1-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%A7%D9%84%D9%85-%D8%A7%D9%84%D9%8A%D9%88%D9%85-%D8%A3%D9%86%D9%91